داعش له رێی راگهیاندنهكانیهوه هه‌ڵاتنی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی له خۆرئاوای موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت و هاوكات به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ، زیانێكی زۆر به‌ر داعش ده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له موسڵ له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندوه، رێكخراوی داعش له‌ڕێی راگهیاندنهكانیهوه داوای له چه‌كداره‌كانی كردوه ئه‌بو ئوسامه بكوژن كه به‌رپرسی رێكخراوه‌كه بوه له سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی و رۆژی سێ شه‌ممه رایكردوه.
وتیشی: ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی داعش داننانه به راكردنی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی گروپه‌كه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی رزگاركردنی به‌ری خۆرئاوای موسڵ.
له‌لایه‌كی تره‌وه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی چڕی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ كردوه و به‌و هۆیه‌وه كاروانێكی چه‌كدارانی داعش كه چه‌ندین ئوتومبێل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان پێبوه له‌ناو براون.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه به‌رپرسی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ له‌ناو ریزه‌كانی داعشدا له‌گه‌ڵ دوو له پاسه‌وانه‌كانی كوژراون.